کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌نیی میللی پارێزگای مه‌ركه‌زی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌نیی میللی پارێزگای مه‌ركه‌زی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی بابایی خه‌ڵكی شاریموهاجرانسه‌ر به‌ پارێزگای مه‌ركه‌زی، دژ به‌ ڕاده‌ست نه‌كرانی خانووه‌كانیان له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و به‌ هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕادەستكرانی خانووه‌كانیان، وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میلیی بابایی، به‌دواداچوونه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر كێشه‌ی خه‌ڵك به‌ شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه‌ و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار بوون.