ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاغڵ له ناوچه تایبه‌ته‌كانی عه‌سه‌لوویه، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه له لایه‌ن ئه‌و شیركهتانهوه حه‌قده‌سته‌كانیان پێیان نه‌دراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، بایه‌خ دانی به‌رپرسان به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا داوخراوهكان بوون.