کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ٥ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

له‌ سێداره‌دانی ٥ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران ئێعدام كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ئیسمائیل ڕه‌وشه‌نی، حه‌سه‌ن سۆهرابی و بێهزاد مه‌ریدان”، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ زیندانه‌كانی “كاشان و ئه‌راك” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئه‌لی ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌نی و ڕه‌حمان كه‌هزادی” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ زیندانی ناوه‌ندی زه‌نجان له‌ سێداره‌ دراون.