کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئیسفه‌هان

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد دژ به‌ دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و بایه‌خ نه‌دانی  بەرپرسان به‌ داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكارد و هه‌روه‌ها به‌رپایی ڕێپێوانێك، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ سندوقی خانه‌نشینكراوانی كشوه‌ری و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.