ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوێكی ناڕازی ته‌ئمینی ئیجتماعی خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز له پارێزگای خوزستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “محه‌ممه‌د زه‌مان كامڕه‌وا” به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن لقی ١٣ی دادگا ئینقلابی شاری ئه‌هواز، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “پێكهێنانی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، بانگهێشت كرابوو. شایانی باسه ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به هه‌مان تۆمه‌ت حوكمی دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
