کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ له‌ دوڕگه‌ی لاوان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ 10

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ دوڕگه‌ی لاوان دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری  به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێیڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.