کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

برینداربوونی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم 3

ڕۆژی ڕابردوو، سووختبه‌رێكی به‌لووچ خه‌ڵكی شارستانی ڕاسك، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویبه‌سیر به‌رشانته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌ هۆی به‌دواداكه‌وتنی هێزه‌كانی سپای پاسداران و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌ بێ ئاگاداری ئه‌و هێزانه‌ هه‌ڵدێرا و به‌ سه‌ختی بریندار بوو. شایانی باسه‌ پاش بریندار بوونی ئه‌و هاووڵاتییه‌، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و شوێنه‌ به‌ جێ دێڵن و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ڕزگار كردنی ناوبراو ناده‌ن، كه‌ پاشان له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌و برینداره‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت.