شه‌وی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، گروپه توندڕه‌وه مه‌زهه‌بییه‌كانی اشری بانه كه به “سه‌له‌فی” ناسراون، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لاوێكی ئه‌و شاره و هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره كردووه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و گروپانه له لایه‌ن “مه‌لا ساڵح ده‌مامه” له شاری بانه‌ن بۆ گیان و ماڵی خه‌ڵك هان دراون و هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵكی شاری بانه كردووه كه پێویسته له كاتژمێر ٩ی شه‌وهه‌موو خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان بن و كه‌س هاتوچۆی ده‌ره‌وه نه‌كات. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌گه‌ری دژایه‌تی كردنی هه‌ر تاكێك له تۆڕه ۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانیان، ماڵ و ئۆتۆمبیله‌كانیان ئاگر ئه‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردووـ هه‌موو كات ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به په‌روه‌رده، دابین كردن و هه‌روه‌ها هان دانی گروپه جیهادییه‌كان و توندڕه‌وه‌كان له كوردستان، ویستوویه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ بكات و به‌رده‌وامی به حكومه‌ته‌كه‌ی بدات.
