ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خەڵكی شاری هه‌مه‌دان دژ به وه‌رگرتنی خوێندكارانی په‌یوه‌ندیدار به حه‌شدی شه‌عبی، له به‌رده‌م ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشمی “خوێندكاری عراقی پێویسته وه‌رنه‌گیردرێت“، خوازیاری وه‌رنه‌گرتنی خوێندكارانی گرێ‌دراو به حه‌شدی شه‌عبی بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی، شایانی باسه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی خه‌ڵكی ناڕازیان دا و هێرشی كرده سه‌ریان، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری و مقاومه‌تی بە كۆمه‌ڵی خه‌ڵك، ناچار به پاشه‌كه‌شه كرا.