ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ره‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له نانه‌واكانی شاری مه‌شهه‌د دژ به پێنه‌دانی پشكی ئارد، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
نانه‌وایانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی پشك و یارانه‌ی ئارد، تێچووی
پیشه‌كه‌یان زۆر له سه‌ره‌وه‌یه و توانای به‌رده‌وام كردنی كاره‌كه‌یان نییه. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی یارانه‌ی ئارد، كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی سامانه‌ی نانینۆ، ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر كێشه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.