له ڕۆژاتی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی ڕژیم له كوردستان و ئێران ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “تالب هجره‌تی پوور” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و سه‌ره‌ڕای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی قوربانی، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها چوار به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مزه‌فه‌ر دروودی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، “جه‌عفه‌ر پووروهردی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، “حه‌یده‌ر ڕه‌زایی پوور” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “هوشه‌نگ ڕه‌حمان ته‌له‌ب” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ، به هه‌مان تۆمه‌ت ، له زیندانه‌كانی “سمنان و ناوه‌ندی ڕه‌شت“، له سێداره دراون. هاوكات سێ زیندانی دیكه به ناسناوی “ئه‌بولفه‌زل له‌رنی“، “ئه‌حمه‌د ڕازانی” و “فه‌هیم ئه‌حمه‌دی” شارومه‌ندی ئه‌فغانستان، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “دهرتگردی ئیسفه‌هان و تایباد“، ئێعدام كراون.