کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك له‌ كه‌هنوج به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیانله‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك له‌ كه‌هنوج به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌رێكی به‌لووچ له‌ ناوچه‌ی كه‌هنوجی سیستان و به‌لوچستان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی یگانی ته‌كاوه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ جادده‌یپوزه‌سه‌ر به‌ ناوچه‌ی كه‌هنوج بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلی سووختبه‌رێك، ئۆتۆمبیله‌كه‌ هه‌ڵدێراوه‌ و شۆفێره‌كه‌ كه‌ هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه‌، ئه‌و هێزانه‌ هیچ هه‌وڵێكیان به‌ مه‌به‌ستی ڕزگار كردنی ئه‌و شارومه‌نده‌ نه‌داوه‌ و خێرا ئه‌و شوێنهیان‌ به‌ جێ هێشتووه‌.