به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له سیستان و به‌لوچستان، ته‌نیا لە ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا لانیكه‌م ١٨ سووختبه‌ری به‌لووچ گیانیان له ده‌ستداوه و ٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ٦ كه‌س له ئه‌و ئاماره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیمن و هه‌روه‌ها ٧ كه‌سی دیكه‌ش به هۆی هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیله‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه. شایانی باسه، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له سیستان و به‌لوچستان به مه‌به‌ستی هه‌ژار كردنی خه‌ڵكی به‌لووچ، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵك ڕوو له پیشه مه‌ترسیداره‌كان ده‌كه‌ن و به هۆیه‌وه ساڵانه ٣٧٥ كه‌س له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.
