کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كۆپتێری هلال ئه‌حمه‌ر له‌ پارێزگای لوڕستان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كۆپتێری هلال

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كۆپتێری هلال ئه‌حمه‌ر له‌ پارێزگای لوڕستان، دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌ هۆی دۆخی نائاسایی شاخه‌وانێك له‌ چیای “ئه‌شته‌ره‌نكوه”ی ئه‌و پارێزگایە، كۆپتێرێكی هلال ئه‌حمه‌ر  كه‌ ٩ كه‌سی تێدا بووە، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و چیایه‌ كراوه‌. به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار كۆپتێره‌كه‌ تووشی ڕووداو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌. به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، دوو كه‌س له‌ فڕۆكه‌وانان گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن. شایانی باسه‌ دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌س له‌ برینداران له‌ خراپیدایه‌ و مه‌ترسی له‌ ده‌ست دانی گیانیان له‌ ئارادایه‌