به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری هه‌رسینی كرماشان له تاران، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئه‌و پێنج هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “نیما مه‌هدی زادگان، حه‌سه‌ن توزنده جانی، مه‌رجان ئه‌رده‌شیر زاده، ئێحسان ڕوسته‌می و ڕامین ڕوسته‌می”، ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تاران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانهكانهكانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. ئه‌م پێنج چالاكه مه‌ده‌نییه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌نروستی و ده‌رونیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و پێنج ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
