کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ له‌ ٥٢ زیندانی ڕژیم

به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ له‌ ٥٢ زیندانی

ڕۆژی ڕابردوو، له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌، له‌ ٥٢ به‌ندیخانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، زیندانیان مانیان  له‌ خواردن گرت.

ئه‌م مانگرتنانه‌ی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم له‌ كاتێكدا به‌رده‌وامی هه‌یه‌، كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو هه‌واڵی گیانله‌ه‌ستدانیسومه‌یه‌ ڕه‌شیدیزیندانی سیاسی و هه‌روه‌ها له‌ سێداره‌دانیبه‌همه‌ن چوبیبه‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل، بڵاو كرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم و به‌ تایبه‌ت له‌ زیندانی ئێڤین و قه‌رچه‌كی وه‌رامین، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستی و ده‌رونیدا ده‌ژین و ڕۆژانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ده‌یان شێوازی جۆراوجۆر ئه‌شكه‌نجه‌ ئه‌درێن.