کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ شنۆ و یه‌زد

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ شنۆ و یه‌زد 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێك له‌ شاره‌كانی شنۆ و یه‌زد، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی گیانی له‌ ده‌ستدا و دوو كرێكگاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌بدوڵڵاپوور” خه‌ڵكی شاری شنۆ، به‌ هۆی گرتنی كاره‌با، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ دەستدا. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری دیكه‌ له‌ شاری یه‌زد، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بوون، به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.