کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی مه‌هدی فەراحی شاندیز لە خواردن

مانگرتنی مه‌هدی فەراحی شاندیز لە خواردن 1

ڕۆژی شەممە ۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۴، (مه‌هدی فەراحی شاندیز) بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، دژ بە گواستنەونی بەندکراوانی سیاسی ژن بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین، مانی لە خواردن گرت.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە دژ بە گیانلەدەستدانی (سومەیە ڕەشیدی) بەندکراوی سیاسی کە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان لە ئاست تەندروستی زیندانیان گیانی لە دەستدا و هەروەها خراپی دۆخی سیستەمی دەرمانی زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی مانی لە خوارن گرتووە. ئەو بەندکراوە لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا خوازیاری گەڕاندنەوەی بەندکراوانی سیاسی ژن بۆ زیندانی ئێڤین و هەروەها ئازادی دەستبەجێی زیندانیانی تووشبوو بە ئەو نەخۆشیانە کە چارەسەری دەرمانی نییە بوو.