ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی كامیۆن له شاری تاران له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی “سمت” كۆبوونه‌وه‌ی و دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كامیۆندارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان، ماوه‌یه‌كی زۆره كامیۆنه‌كانیان له سنووره‌كانی توركیا ڕاگیراوه و ڕاده‌ستی كامیۆندارانی ناكه‌ن. ناڕازیان خوازیاری به‌دواداچوونی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی سەبارەت بە كێشه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها ڕاده‌ست كرانی كامیۆنه‌كانیان بوون.