ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتی ئاڵمان، له شاری فرانكفۆرتی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به سیاسه‌ته دژه مرۆییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به هۆی سیاسه‌ته نێوخۆییه‌كانی ئه‌و ڕژیمه‌وه خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و سزادانی تاوانباران بوون. هه‌روه‌ها به‌شداربووان له به‌رده‌وامی كۆبنهوهكهدا له سه‌ر بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زیانه‌كانی له سه‌ر خه‌ڵك وتوێژێكی چڕیان ده‌ستپێكرد و خوازیاری ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران بوون.