ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسن له ئه‌هواز دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و واحده بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه به بێ گرێبه‌ست و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان كار ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی ئه‌و به‌شه پێداویستییه‌كانیان دابین ناكه‌ن. ناڕازیان له به‌رده‌وامیدا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، گۆڕانی گرێبه‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمكاناتی ڕیفاهی، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.