ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كامیۆن‌داران له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سمت له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاده‌ست كرانی كامێۆنه‌كان بوون.
كامیۆندارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای پێدانی پاره‌ی كامیۆنه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه ئه‌و كامیۆنانه كه هاورده كراون، له گۆمڕۆك ڕاگیراون و ڕاده‌ستی خوازیاران ناكرێت. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری ڕاده‌ست كرانی كامیۆنه‌كان، وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌م كێشه‌یه، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كامیۆن‌داران بوون.
