“په‌ریوه‌ش مۆسلمی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له ده‌رمان و سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه كه له ڕێكه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣ی هه‌تاوییه‌وه پێش له تواوبوونی ده‌وره‌ی ده‌رمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به ناچار ڕه‌وانه‌ی ئه‌و زیندانه كراوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكی زیندان بۆ پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی یان ڕه‌وانه كردنی ئه‌و هاووڵاتییه بۆ نه‌خۆشخانه، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه ئه‌م داخوازییه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ناوبراو له دۆخێكی زۆر خراپدایه و ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی بینایی له ئارادایه.