به پێی ڕاپۆرته‌كان له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینییه‌وه به لانیكه‌م ٣٨ قوتابی له ئێران و كوردستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
بە پێی زانیارییەكان، لە ماوەی ۹ مانگی ڕابردوودا و لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۵ی زایینی، لانیکەم ۳۸ قوتابی ژێر تەمەن ۱۸ ساڵ لە شارە جیاوازەکانی ئێران و كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. نزیکەی ٥٢ له سه‌دی قوتابیانی دەستبەسەرکراو كه ئه‌بێته ٢٠ دۆسیه، هاووڵاتییانی کورد بوون. هەروەها ۱۳ منداڵ و مێرمنداڵی ژێر تەمەن ۱۸ ساڵی بەلووچ، ۴ قوتابی لوڕ و یەک قوتابی عەرەب دەستبەسەر کراون.