کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆچكردنی ته‌یفوور سه‌لیمی بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا

كۆچكردنی ته‌یفوور سه‌لیمی بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌زبه‌ر،ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیریبه‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به‌ سێداره‌، به‌ ناچار كۆچی ئێرانی كرد و ته‌ندروست گه‌یشته‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٤ی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌گه‌ڵ جه‌وانمه‌رد مام خوسره‌وی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری بانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژێك ڕاگرتنی له‌ گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌ سنه‌ و بۆكان، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری ورمێ كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕێكه‌وتی ١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ورمێ، به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامتی له‌گروپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیو هه‌روه‌هاشۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم، حوكمی دوو جار له‌ سێداره‌ دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.