ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی میللی سه‌نعه‌تی فولادی ئه‌هواز، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه و به به‌رپایی ڕێپێوانێك دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم بوون.