ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی په‌ره‌ند له شاری تاران، دژ به ڕاده‌ست نه‌كردنی خانووه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای پێدانی پاره‌ی خانووه‌كانیان به ناوه‌نده په‌ویه‌ندیداره‌كان له ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، هێشتا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه خانووه‌كانیان ڕاده‌ستیان نه‌كردووه و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی له ئێران به ته‌نیا بۆ خاڵی كردنه‌وه‌ی گیرفانی خه‌ڵك بووه. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی خانووه‌كانیان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه بوون.