کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م 3

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م له‌ شارستانیجه‌مسه‌ر به‌ پارێزگای بوشێهر، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ هاتنی ساڵی نوێی خوێندن گوشاری زۆر خراوه‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كان. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمان كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم له‌ ئاست باشتر كردنی دۆخی ژیانی كرێكاران بوون.