کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له‌ میرجاوه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له‌ میرجاوه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی شارستانی میرجاوه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به‌ داخستنی سنووری ڕووته‌ك له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی داخستنی سنووری ڕووته‌ك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تووشی كێشه‌ كراوه‌ و خوازیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌، دابین كردنی پێداویستییه‌كانی پێویست بۆ كاری هاووڵاتیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی سیستان و به‌لوچستان بوون.