ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، ٥ كرێكار له شاره‌كانی “بوئین زه‌هرا، مه‌ریوان، مه‌لارد، ئازه‌رشه‌هر و كرماشان”، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا یان به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان له شاری بوئین زه‌هرا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به هۆیگرتنی كاره‌باوە گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوی “ئه‌یوب قادری” به هۆی ڕوودانی ڕووداوی كار گیانی له ده‌ستدا. هاوكات سێ كرێكاری دیكه له شاره‌كانی “مه‌لارد، ئازه‌رشه‌هر و كرماشان” سێ كرێكاری دیكه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداوی كار بوون و به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.