ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئاغاجاری، دژ به بایه‌خ نه‌دانی بهرپرسلانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان بوون.