ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، چالاكێكی مه‌ده‌نی ئازه‌ربایجانی، پاش بانگهێشتی بۆ دادسه‌رای شاری ته‌ورێز، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری ته‌ورێزه‌وه بانگهێشت كراوه. پاش سه‌ردانی ئه‌و به‌ندكراوه له لقی ١٥ی ئه‌و دادگایه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیتڵاعاتی ئه‌و شاره ده‌كرێت. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره به‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.