ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له حه‌واڵه‌دارانی شیركه‌تی سایپا له به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته له شاری تاران دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ به سه‌ر پێدانی پاره‌ی ئۆتۆمبلیهكانیان به شیركه‌تی سایپا، هێشتا ئۆتۆمبلیهكانیان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی حەراسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ماڵدزراوان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان.