ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌٢٧ی خه‌رمانان، “مێهرداد موقه‌یسه” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سه‌بزه‌وار، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداه‌ری ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه كاتی ئاگر گرتنی بینای شیركه‌تی سیمان له شاری سه‌بزه‌وار، كاتێك ده‌بینێت كه پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له به‌رده‌ستدا نییه و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خ به ژیانی و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن، دژ به‌م كرده‌وه‌یڕژیمناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕیت و به هۆیه‌وه به تو‌نده‌تیژییه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له دۆسیه‌یه‌كی جیاوازدا ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.