ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە بسەپێنرێتەوە، له ڕۆژانی داهاتوودا تاران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (IAEA) ڕادەگرێت.
ئەم به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه له كاتێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی ڕابردوو گه‌ڵاڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كرد.شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری كوره‌ی باشوور بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ٩ ده‌نگی نا، چوار ده‌نگی ئه‌رێ و دوو ده‌نگی بێ لایه‌ن ڕه‌ت كرایه‌وه و وڵاتانی ئۆروپایی جه‌ختیان له سه‌ر چالاك كردنه‌وه‌ی مكانیزمی “ماشه” و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئێران كرده‌وه.