پلینۆمی شەشەمی کومیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێران، لە رۆژەکانی شەممە و یەکشەممە ٧ و٨ی مانگی خهرمانانی ١٣٩٤ بەرابەر لەگەڵ ٢٩ و ٣٠ی ئوتی ٢٠١٥ بە ئامادەبوونی هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندی حێزب و هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە کە وەک چاودێر بانگهێشتی ئەم کۆبونەوەیە کرابوون، بەڕێوەچوو. لەم پلینۆمەدا دوای هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی کومیتەی ئیجرایی و بەرپرسانی ئۆرگانە حیزبیەکان بە پلینۆم، پێڕاگەیشتن بە قەرارە پێشنیار کراوەکان و ئاڕایش و تەقسیم کاری کومیتەی ناوەندی خرایە دەستوری کارەوەسەبارەت بە بارودۆخی تورکیە کومیتەی ناوەندی لەسەر ئەم خاڵە جەختی کردوە کە قەیرانی حکومەتی لە تورکیە و تەنگ و چەڵەمەکانی داوێنگیری حێزبی ئیسلامی داد و گەشەپێدان کە دوای شکستی ئەم حیزبە لە هەڵبژاردنی پاڕلمانی ٧ی ژوئێن و لە دەستدانی زۆرینەی پاڕلمانیەکەیدا ئاشکراتر دەرکەوت، قوڵتر لەوەیە کە سەرانی حکومەتی لە هاوڕێیەتی لەگەڵ ژنڕاڵەکانی ئەڕتەشدا بتوانن بە پشت بەستن بە سیاسەتی میلیتاریستی لەدژی خەڵکی کوردستان و ماجەراجوییە نیزامیەکان لە ناوچەکەدا و توند کردنەوەی گوشاری سەرکوت لە نێوخۆدا بتوانن کۆنترۆڵی بکەن.شکستی حیزبی ئیسلامی عەداڵەت و تەوسعە لە هەڵبژاردنی ٧ی ژوئێندا و سەر لێشێواویەکەی ریشەی لە قەیرانێکی قوڵتردایە. لە دوو ساڵ لەوەپێشەوە ئەو قەرزە دەیان ملیارد دۆلاریەی بەشی پیشەسازی تورکیە بە بانکەکانی دەرەوە، هاتنە خوارهوهی ئەرزشی ئەرزی نێوخۆیی و زیاد بوونی تەوەڕۆم و بێکاری دەورەیەکی گەشەی ٥ لەسەدی ئابووری تورکیەی کە خاڵی پشت پێبەستنی حیزبی حاکم بوو، کۆتایی هێنا. سیاسەتە ناوچەییەکانی ئۆردوغان لەسەر بنەمای پشتگیری و پشتیوانی لە رەوتە ئیسلامییەکانی “ئەلنێهزە” لە تونێس، ئێخوان موسلمین لە میسر و گروپە ئیسلامییەکان لە لیبی و سوریە و هەوڵدان بۆ شکڵدان بە ئاڵترناتیوێکی حکومەتی جێی سرنجی هێزە رۆژئاواییەکان لە ناوچەکەدا یەک لەدوای یەک توشی شکست هاتن. لە سوریە سیاسەتی پشتیوانی لە جەریانی تا ئەوپەر کۆنەپەرهستی داعش لە بەرانبەر خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی خۆڕاگری کۆبانیدا، بوو بە هۆی رێسوا بوونی دەوڵەتی ئوۆردوغان. لە مەیدانی نێوخۆیدا شەپۆلی هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی ئەم حیزبە بۆسەر ئەرزشە سیکۆلاریستی و ماف و ئازادیە مەدەنیەکان بەرەوڕووی خۆڕاگری و نارەزایەتی جەماوەری بۆوه و سیاسەتی دەغەڵکارانەی ئۆردوغان لە پرۆسەی ناسراو بە ئاشتی لەگەڵ کوردەکاندا پەرەسەندنی نەفرەت و بێزاری گشتی لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی لێکەوتەوە. شکستی حێزبی داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنی ٧ی ژوئێندا لەسەر ناوەرۆکی ئەم زەمینە عەینی و قەیران و ناکامیانە روویدا. لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیە بە درێژەدان و توندتر کردنەوەی میلیتاریسم و بۆمبارانی پێگەکانی پ ك ك لە خاکی کوردستانی عێراقدا، هەوڵدان بۆ دروست کردنی ناوچەیەکی بۆشایی لە خاکی سوریەدا و بەرگرتن لە بەیەکەوە پەیوەست بوونی هەرسێ کانتۆنە خۆبەڕیوەبەرەکان لە کوردستانی سوریە، توند کردنەوەی فەزای سەرکوت و گرتن و زیندانی کردنی ئینسانە ئازادیخوازەکان لە نیوخۆی تورکیەدا لە هەوڵدایە تا پێگەی بەر لە شکست لە هەڵبژاردندا بەدەست بێنێتەوە. حیزبی داد و گەشەپێدان درێژەدان بە وتووێژەکانی لەگەڵ پ. کا. کا ی لە هاوسەنگی هێزی ئێستادا و دوای سەرکەوتنی حیزبی دیمکراتیکی گەلان لە هەڵبژاردندا و پێشڕەویە نیزامیەکانی “یەکینەکانی پاراستنی گەل” لە کوردستانی سوریە دژی هێزەکانی داعش بە زیانی بەرژەوەندیەکانی دەبینێت. لەم روەوە دەوڵەتی تورکیە دەیەوێت بە هەڵخڕاندنی ڕای گشتی دواکەوتوی ناسیونالیستی و شۆوینیستی بە ئامانجەکانی بگات. بەڵام ئەم سیاسەتانە تا ئێستا نە تەنیا خەڵکیان نەترساندوە بەڵکو لەگەڵ بەربەستی پەرەسەندنی بزوتنەوەی جەماوەری و بەرز بوونەوەی رۆحیەی خۆڕاگری و تێکۆشان لە کوردستاندا بەرەوڕوو بۆتەوە و درێژەی ئەم سیاسەتانە بێجگە لە شکست و ریسوایی و سەرشۆڕی زیاتر بۆ سەرانی حکومەتی ئۆردوغان، هیچی تری بۆیان بەشوێنەوە نابێت. لە بەشی قسەوباس لەبارەی بارودۆخی عێڕاقەوە پلیینۆم جەختی کردەوە کە گرنگترین ئاڵوگۆڕەکان لە بارودۆخی عێڕاقدا لە ماوەی ئەم چەند ههفتهی ڕابردودا ناڕەزایەتیە جەماوەری و خۆپیشاندانی خیابانی خەڵکی وەگیانهاتووی عێڕاق لەدژی گەندەڵی دەوڵەتی، شەڕ و نائهمنی، بێکاری و هەژاری و فەلاکەتێکە کە بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا سەپاوە. دوای هێرشی نیزامی ئامریکا بۆسەر عێڕاق و سیاسەتە داگیرکارانەکەی، خەڵکی عێڕاق لەژێر گوشاری موسیبەتەکانی سەرچاوەگرتوو لە حاکمیەتی ڕژیمێکی کۆنەپەرست و ئەحزاب و گروپە خوێنمژە مافیاییە مەزهەبیەکان و دهخاڵەتگەریەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و باقی حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکەدا وەک عەرەبستانی سعودی و تورکیە بەرەو بێ تەفاوەتی سیاسی پاڵپێوە نرابوون. ناڕەزایەتیەکانی ئەم حەفتانەی دوایی و ئەو داواکاری و دروشمانەی کە خەڵک بەدەنگی بەرز هاواریان بۆدەکرد، نیشانەیەکە لە وشیاریەکی گشتی لەدژی بارودۆخێکی کارەساتبار کە زاڵ کراوە بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا. خەڵکی عێڕاق بە تەجروبە بۆیان دەرکەوتوە کە نە بە گۆڕانی هاوسەنگی هێزی نێوان هێزە دهخاڵەتگەرە کۆنەپەرستەکان لە عێڕاقدا، نە لەژێر سێبەری دەوڵەتی کۆنەپەرهستی حاکم و گروپە ئیسلامیەکان و نە بە دەست لەسەر دەست دانان، هیچ باشتر بوونێک لە بارودۆخی ژیان و ئەمنیەتیاندا پێکنایەت. ئێستا کە ناڕەزایەتی خەڵکی عێڕاق بۆتە فاکتۆڕێکی گرنگ لە گۆڕەپانی سیاسی ئەم وڵاتەدا ئەم مەترسیە بوونی هەیە کە لە غیابی ڕێبەریەکی رادیکاڵ و شۆڕشگێڕدا بە دیمەنگای سیاسی روونەوە، رەوتە کۆنەپەرستەکانی وەک “عەبادی، سیستانی و یان سەدر” خەباتی ڕەوای خەڵک بکەنە هێزی زەخیرەی ئامانجە سیاسیەکانیان. بەڵام ئێستا کە خەڵکی عێڕاق بۆ کۆتایی هێنان بەم بارودۆخە کارەساتبارە هاتونەتە مەیدانی خەباتەوە، ئەم هیواداریە بوونی هەیە کە بە بڕوابەخۆیی سەرلەنوێ و بە پشتبەستن بە هێزی وشیاری و خەباتی ڕێکخراویان کۆتایی بە نەبوونی ڕێبەریەکی پشڕەو و شۆڕشگێڕ بێنن و بە درێژەدان بە خەباتی خۆیان بەساتی ئەم گروپە جەنایەتکارە ئیسلامی و حاکمە کۆنەپەرستانە تێکەوەپێچن و دهخاڵەتگەری هێزە کۆنەپەرستە سەرمایەداریەکان کۆتایی پێبێنن.پلینۆم لە قسەوباسی پێوەندیدار بە بارودۆخی سیاسی ئێراندا سەرلەنوێ سهرنجی خستەوە سەر ئاسەوارەکانی تەوافوقی هەستەیی ویەن. پلینۆم جەختی کردەوە کە ئەگەرچی بە حەتمی بوونی تەوافوقی ویەن و لاچونی تهحریمهكانی ئامریکا و ئوروپا و هەڵوەشانەوەی قەتعنامە تەنبێیەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە دژی ئێڕان بە ملیارد دۆلار پارەی بلۆکەکراوی ئێران ئازاد دەبێت، بەشێک لە کۆسپەکانی سەر ڕێی زیاد بوونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و گازی ئێڕان و مەحدودیەتەکانی سەر ڕێی تیجاڕەتی خاریجی لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی و ئامریکادا هەڵدەگیرێن و ڕێگای سەرمایەگوزاری خاریجی خۆش دەبێت و بەم واتایە کرانەوەیەک بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە مەیدانی ئابووری دروست ئەبێت، بەڵام ئاشکرایە کە ئەمە بە واتای چارەسەری قەیرانی ئابووری سەرمایەداری ئێران نییە. دەوڵەتی رۆحانی بۆ ئیجرا و بەرەو پێش بردنی مۆدێلی گەشەی ئابووری جێی سرنجی یانی ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی، هاندانی سەرمایە نێوخۆییەکان بۆ سەرمایەگاوزاری کردن لە مەیدانی بەرهەمهێناندا و بەرهەمهێنان بۆ بازاڕە جیهانیەکان نە تەنیا بەرە رووی گەلێک بەربەستی ئیدئۆلۆژیک و ژێرخانی ئابووریە بەڵکوو بۆ دروست کردنی کۆمەڵێک ساختاری حقوقی و ئیداری گونجاو لەگەڵ پێداویستیەکانی ئۆلگوی ئابووری جێی سرنج لەگەڵ کۆسپی جیدی لە ساختاری نیزامی کۆماری ئیسلامیدا بەرەوڕووه. لە دەورەی رەفسەنجانیەوە تا ئێستا لەژێر ناوی خسوسی سازیدا بەشێکی زۆر لە ناوەند و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی بێ بەهرە و قازانج کەوتونەتە پاوان و ئینحساری سپای پاسداران و ناوەندەکانی سەربە بەیتی ڕێبەریەوە. لە ئێستادا سپای پاسداران و ئەم ناوەندانە بوونەتە غولێکی ئابووری کە خاوەنی ئیمتیازاتی دەوڵەتین و کەرتی تایبەت توانایی ڕقابەتی نییە لەگەڵیاندا. سپای پاسداران و ئەمجۆرە ناوەندانە لە ساختاری حکومەتی ئیسلامیشدا دەستی باڵایان هەیە و دەوڵەتی رۆحانی ناتوانێ کۆنترۆڵیان بکات. ئێستا بە فەڕزی ئەوەی کە دەوڵەت بتوانێ هەموو کۆسپەکانی سەر ڕێی مۆدێلی گەشەی ئابووری جێی سرنجیشی لابەرێت، دیسانیش بە واتای باشتر بوون لە بارودۆخی ژیان و بەڕێچونی کرێکاران و توێژی هەژاردا نییە. لەم روەوە ئاسۆی پەرەگرتنی خەباتی کرێکاران بۆ دەستڕاگەیشتن بە داواکاریەکانیان بوونی هەیە و تا ئێستاش وەعدە و وەعیدی ئیعتیدالگەراکان و ئیسلاح خوازانی حکومەتی و لایەنگرانیان لە ڕێزی ئوپوزسیۆنی بۆرژواییدا نەیتوانیوە حاڵەتی سەبر و چاوەڕوانی لەنێو کرێکاران و توێژی بێبەشی کۆمەڵدا برەو پێبدات. تەوافوقی هەستەیی ویەن کێشەی باڵەکانی نێوخۆی حکومەتیشی دانەمرکاندۆتەوە. ئەگەرچی باڵی ئوسولگەرای ڕژیمیش بەهۆکاری شیاوی هەست پێکردن بە کردەوە ملی بۆ سیاسەتی سازش لەگەڵ شەیتانی گەورە کەچ کردوە و یان لانیکەم نەیویست دژایەتی لەگەڵ سازشەکە بکاتە مەیدانی روو بە روو بوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی رۆحانی و ئیسلاح خوازانی حکومەتی، بەڵام ئەمە بە واتای کەم بوونەوەی کێشە لە مناسباتی باڵەکانی نێوخۆی رژیمدا نییە. دەرکردنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان، گێڕانەوەی ماڵ، جەزای نەغدی و لابردن لەسەرکاری مێهدی هاشمی و ناردنی بۆ زیندانی ئیوین لە لایەن قوەی قەزاییەوە کە بە تەئیدی کادری ڕێبەری سپای پاسداران و شەخسی وەلی فەقیە بەڕێوەچوە، پەردەیەکی ترە لە شەڕی دەسەڵات لە نێو ڕژیمی ئیسلامیدا. باڵی زاڵ بەم کارەی هۆشداریدا بە ڕەفسەنجانی و رۆحانی کە نەكا خۆیان توشی هەڵەیەک بکەن و دەستەبەر کردنی تەوافوقی هەستەیی بکەنە سەکۆیەک بۆ دەورگرتنی بەهێز کردنی پێگەی خۆیان لە ساختاری حکومەتدا. لەبەرانبەردا رۆحانی بە جەخت کردنەوە لەسەر نەخشی دەوڵەت وەک بەڕیوەبەری هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەوەیکە شورای نیگابان چاودێرە نەک موجری، شوڕای نیگابان چاوە و چاویش ناتوانێ کاری دەست بکات، چاودێری و ئیجرا نابێ تێکەڵ بکرێن و جەخت کردنەوە لەسەر قانون گەرایی لە بەرانبەر ئەو ئوسولگەرایانەدا کە ئیسلاح خوازەکان بە هێڵی سوری شوڕای نیگابان دەزانن هەوڵیدا تا ئیسلاح خوازانی حکومەتی بۆ ئامادە بوونی بەرین لە هەڵبژاردنی داهاتودا هانبدات و لەم ڕێگایەوە ئوسولگەراکان ناچار بە پاشەکشە بکات. ئەم فاکتانە نیشانی ئەدەن کە کێشە لەسەر ستراتیژی مانەوەی رژیم هەروا درێژەی هەیە.