کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی میللی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئه‌هواز

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی میللی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئه‌هواز 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، كرێكارانی میللی سه‌نعه‌تی فولادی ئه‌هواز له‌ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.