شه‌وی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی له شاری سه‌بزه‌وار دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم ڕاپه‌ڕین و به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵه كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، خۆپێشاندانه‌كان له چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌و شاره به وتنەوەی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و “ژن، ژیان، ئازادی”، به شێوازێكی بڵاوه به‌ڕێوه‌چووه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خه‌ڵكی ناڕازی هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌ت و خۆڕاگری خه‌ڵك بوونه‌وه و به هۆیه‌وه له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمدا تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.