کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌ڵات قاڕه‌ له‌ دوڕگه‌ی خارك

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌ڵات قاڕه‌

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له‌ دوڕگه‌ی خارك دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.