ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی پارسی جنوبی له عه‌سه‌لویه، كه‌نگان و پاڵاوگه‌كانی دووهه‌م و دوانزه‌هەم، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان بوون.