کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ش بوون له‌ ده‌رمانی محه‌ممه‌د به‌نا زاده‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئیتڵاعاتی قوم

بێبه‌ش بوون له‌ ده‌رمانی محه‌ممه‌د به‌نازاده‌ له‌ گرتووخانه‌كانی

محه‌ممه‌د به‌نازاده‌ ئه‌میرخیزیبه‌ندكراوی سیاسی پێشوو، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥٠ ڕۆژ به‌ سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یدا، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌ و له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدایه‌.

ئه‌و به‌ندكراوه‌ ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵه‌ سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به‌ جۆره‌ها نه‌خۆشی و پێشنیاری پزیشكەکان بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌ ده‌رمانییه‌كانی، به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌ و مه‌ترسی جددی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی هه‌یه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیدا له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی شاری قوم، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و لێپرسینه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كاندا ڕائه‌گردرێت.