کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سه‌ر كار ده‌ر كردنی به‌ كۆمه‌ڵی كرێكارانی كانگه‌ی سه‌رابی بیجاڕ

له‌ سه‌ر كار ده‌ر كردنی به‌ كۆمه‌ڵی كرێكارانی كانگه‌ی سه‌رابی بیجاڕ

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، به‌ هۆی كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی كانگه‌ی سه‌رابی بیجاڕ، به‌ لانیكه‌م ٢٥٠ كرێكاری ئه‌و كانگه‌یه‌ بێكار و له‌ سه‌ر كار ده‌ركراون.

كرێكارانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شیركه‌ته‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی پاره‌، هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی كرێكارانی یه‌ك لایه‌نه‌ هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌ كرێكاران له‌و واحده‌داکاریان کردوە، بیمه‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. ناڕازیان خوازیاری به‌دواداچوون‌ی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار سەبارەت بە كێشه‌كانیان بوون و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی ده‌ر كردنیان له‌ سه‌ر كار توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌.