ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ڕیگ مهلك” سه‌ر به شاری میجاوهی سیستا و به‌لوچستان، دژ به داخستنی سنووره‌كانی ئه‌و پارێزگایه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ساڵانه له ڕێگه‌ی سنووره‌كانی نێوان سیستان و به‌لوچستان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان و پاكستان، پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن و ئێستا له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. شایانی باسه خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایە به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی، له هه‌ژاریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان ناسنامه‌یان نییه.