کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی میللی فولادی ئه‌هواز

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی میللی فولادی ئه‌هواز 1

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی میللی فولاد له‌ شاری ئه‌هواز، دژ به‌ قه‌یرانی ئابووری بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ئه‌و واحده‌ و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شیركه‌ته‌ دژ به‌ هه‌ڵگرتنی به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌كوو باج  ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ڕوونكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.