له ڕۆژانی ڕابردوودا، 9 كرێكار له شاره‌كانی “تاران، فریمان، مه‌شهه‌د و شوش” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بوون و سێ كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌كان، سێكرێكاری بیناسازی له شاری تاران به هۆی ڕووخانی خانوویه‌ك بەسەریاندا تووشی ڕووداوی كار بوون و به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیگه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها له شاری فریمان سه‌ر به پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی، چوار كرێكاری شاغڵ له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی كاویان فریمان، به هۆی ئاگر گرتنی كارگه‌یه‌ك بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هاوكات له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و شوش، دوو كرێكاری دیكه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستدان.