به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی خه‌رمانان، به‌ندكراوێكی ژن له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج به هۆی ده‌ستڕانه‌گیشتنی به ده‌رمان، گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه به ناوی “مریه‌م شه‌هره‌كی” شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، به هۆی ئێشی سینگیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ده‌كرێت، به‌ڵام به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان و پزیشكی زیندان به دۆخی ته‌ندروستی به‌ندكراوان، پاش چه‌ند كاتژمێر “مریه‌م شه‌هره‌كی” تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌بیێت و پێش له گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، گیانی له ده‌ست ئه‌دات.