ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی سیری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ژیانیان تووشی كێشه بووه و خوازیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.