ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری “ته‌رق ڕوود” سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، دژ به چالاكی كانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه‌كانی كانه‌كان له‌و پارێزگایە سرووشتی ناوچه‌كه تووشی زیانێكی زۆر بووه و هه‌روه‌ها ژیانی خه‌ڵك تێكدراوه. خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری كۆتایی هێنان به چالاكییه‌كانی كانگه‌كان، بایه‌خ دان به داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، سزادانی تاوانبارانی دژ به ژینگه و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی خه‌ڵك بوون.