ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی خه‌رمانان، ئاكسیۆنێك به بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاکسیونەکە بە خوله‌كێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردووانی شۆرشی ژینا دەستیپێکرد، دواتر پەیامی هاوبەشی حزبە رۆژهەلاتیەکان بە سێ زمانی کوردی،سوئدی و فارسی پێشکه‌ش کرا، هەروەها شادی حەیدەری ئەندامی حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی سوئد بە نوێنەرایتی کومیتەی ژنانی سۆسیال دیمۆكراتی وڵاتی سوئد وتارێکی بە زمانی سوئدی پێشه‌کش کرد و پاشان هاوڕێ کاوە ئەحمەدی بەشی کوردیەکەی پێشکەش کرد . پاشان شاعری بەڕێز کاک ئەحمەد بازگه‌ر چەند شێعرێکی پێشکه‌شی به‌شداربووانی ئاكسیۆنه‌كه کرد وله كۆتاییدا ئاكسیۆنه‌كه به وتنه‌وه‌ی سروودێك له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌سعه‌د مه‌ریوانی، كۆتایی پێ هات.