کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆنێك به‌ بۆنه‌ ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژیناله‌ كۆڵنی ئاڵمان

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆنێك به‌ بۆنه‌ ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینا

به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری كۆڵن، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانان، ئاكسیۆنێم له‌ لایه‌ن حیزب و لایه‌نه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی ده‌روه‌ی وڵاته‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینا له‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكاردیژن، ژیان، ئازادیو به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز ڕاگرتن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. له‌ به‌رده‌وامی ئاكسیۆنه‌كه‌دا نوێنه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌كانی دادخواز له‌ ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادخوازانی ئێران، چه‌ن وتارێك ئاراسته‌ی به‌شداربووان كرا و ئاكسیۆنه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی سروودێكی شۆڕشگێڕانه‌ كۆتایی پێ هات.